ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ لەخولەکەکانی زیادکراودا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

لە یاریێکی تری بەهێزی ئەم گەڕەی خولی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی ئارسناڵ و لیستەر سیتی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە کۆتاییدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە لیستەر سیتی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا ئارسناڵ زۆر باشتر دەرکەوت و توانی کۆنتڕۆڵی یاریگا بکات، هەروەها توانی لەو تایمە دوو گۆڵی لەڕێگەی یاریزانان مارتینێلی و لیۆناردۆ ترۆسارد لە خولەکەکانی 20 و یەکی زیادکراوی ئەو تایمە تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەم، یانەی لیستەر بەهێزتر گەڕایەوە نێو یاریگا و یاریزان جەیمس جۆستن توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 47 و 63 تۆماربکات و ئەنجامەکە بۆ یانەکەی یەکسانکردەوە،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، ئەوەبوو ئارسناڵ دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی زیادکراودا لەلایەن ترۆسارد و کەی هاڤێرتزەوە تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، ئارسناڵ چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ، لیستەریش تەنیا سێ خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

رووسیا: ده‌یان کەس لە هێرشێکدا لە مۆسکۆ کوژران

سەڵاح

ناوی زیاتر له‌ 12 هه‌زار یه‌كه‌می زانكۆكان بۆ دامه‌زراندن ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرا

یاسین