zagros news agency

بەهۆی پێکانەکەی ڕۆدریگۆوە، ئەنچیلۆتی 3 بژاردەی لە کلاسیکۆدا بەجێهێشتووە

 

ڕیال مەدرید لە گەڕی 11ی خولی ئیسپانیا، لە 26ی تشرینی یەکەم، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی ڕکابەرەکەی دەکات.
چوار ڕۆژ پێش کلاسیکۆ، ڕۆدریگۆ ناچار بوو لە خولەکەکانی کۆتاییدا، کە دوێنێ سێشەممە، یاریی تیپەکەی بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند بەجێبهێڵێت و ئامادەبوونی بەرامبەر بەرشەلۆنە بەدوور دەزانێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە ئەنچیلۆتی لە شوێنی ڕۆدریگۆ یاریزانێکی چوارەمی ناوەڕاست دەگرێتەوە، و تەنها پشت بە دوو یاریزانی هێرشبەری ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان مباپێ دەبەستێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی گەورەی ئەوروپا چاوی لە گواستنەوەی ئۆپامیکانۆیە

یاسین

پێرێز پێش کلاسیکۆ مباپێ هاندەدات

یاسین

ڤینیسیۆس چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات

یاسین