zagros news agency

فیدراسیۆنی سعودیە دانوستانەکانی لەگەڵ ڕێنارد دەستپێدەکات

 

یەکێتی تۆپی پێی سعودیە دانوستانەکانی لەگەڵ هێرڤی ڕێناردی فەرەنسی کردەوە، بە مەبەستی هێنانەوەی بۆ ئەوەی ئەرکی سەرکردایەتی تەکنیکی یانەیکە لە ئەستۆ بگرێت، لە شوێنی ڕۆبێرتۆ مانچینی ئیتاڵی.
فیدراسیۆنی سعودیە پێنجشەممە ڕایگەیاند کە مانچینی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، دوای ئەوەی ئەنجامەکانی لە قۆناغی یەکلاکەرەوەی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ دابەزی.
هەڵبژاردەی سعوودیە لە قۆناغی یەکلاکەرەوەی پاڵاوتنەکاندا لە 4 یاریی یەکەمدا تەنیا 5 خاڵی کۆکردەوە، بەو پێیەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یەک سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا دووجار دۆڕا و یەکجاریش لە یاریگای خۆیدا یەکسان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری هەڵبژاردەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین

موسیالا بێدەنگ ماوەتەوە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەکەی ئەمشەو کەوتۆتە مشتومڕی ناوبژیوان

یاسین