ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامێک لە ئێنریکیەوە سەبارەت بە داهاتووی حەکیمی و دۆناروما

 

لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان بە پەیامی ناڕوون سەبارەت بە داهاتووی ئەستێرەکانی تیپەکە، ئەشراف حەکیمی و جیانلویجی دۆنارۆما قسەی کرد، دوای ئەوەی ئێوارەی هەینی لە خولی فەرەنسا بە ئەنجامی 3-0 لە تۆلۆز بردەوە.
پرسیار لە ئینریکی کرا سەبارەت بەوەی کە حەکیمی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تا هاوینی 2029 نوێکردەوە و وتی: تا ئەو کاتەی یانەکە بەیاننامەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە دەرنەکردبێت، هیچ شتێکم نییە لەسەر ئەم بابەتە بڵێم.
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە هەروەها دووپاتیکردەوە کە دوورخستنەوەی دۆنارۆما لە یارییەکەی بەرامبەر تۆلۆز، دوێنێ هەینی، بە هۆکاری تەکنیکی بووە.
کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی ماتڤی سافۆنۆڤ گۆڵپارێزی سەرەکی بێت لەسەر حیسابی دۆنارۆما، ئینریکی بە زمانی فەرەنسی وەڵامی دایەوە و وتی “ڕەنگە بەڵێ…و ڕەنگە نەخێر”.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوول دەستبەردار نابێت و پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد

یاسین

سەلمان ئەلفەراج بەر لە یاری لەگەڵ ئوسترالیا توشی پێکان بوو

یاسین

شەڕێکی خوێناوی کە لە مێژووی مۆندیالدا رویداوە

یاسین