zagros news agency

پێرێز: ڕۆدری شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە…بەڵام

 

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید باسی لە دۆڕاندنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی مێرێنگ کرد.
پێرێز، لە کۆبوونەوەی گشتی ڕیال مەدرید وتی: بە دڵنیاییەوە ڕۆدری یاریزانێکی تۆپی پێی گەورەیە، و خەڵکی مەدریدە، ئێمەش خۆشمان دەوێت شایەنی خەڵاتی باڵۆن دۆر بوو، بەڵام ئەمساڵ نا، بەڵکو ساڵی ڕابردوو.
لیۆنێل مێسی لە ساڵی ٢٠٢٣ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا، ڕۆدری لەو کاتەدا پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.
پێرێز : ئەمساڵ دەبوو تۆپی ئاڵتونی بۆ یاریزانێکی ڕیال مەدرید بوایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیمار ماڵئاوایی لە هیلال دەکات

یاسین

مان سیتی خەون بە کڕینی بوعەید دەبینێت و لیلیش داوەی نرخێکی خەیاڵی دەکات

sarkar

ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە بەشداری یارییەکەی ئەم شەو ناکات

یاسین