zagros news agency

بارسێلۆنا چاودێری گرێبەستەکەی میلان دەکات

 

بارسێلۆنا بە وردی چاودێری ئەگەری گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانە پێشووەکانی دەکات بۆ میلان لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، خۆرخی مێندێز بریکاری بەناوبانگی یاریزانان خزمەتگوزارییەکانی فرانسیسکۆ ترینکاو ئەستێرەی سپۆرتینگ لیشبۆنی پێشکەش بە میلانۆ کردووە.
مێندێس دەیەوێت سود لە گواستنەوەی سێرجیۆ کۆنسێیکاوی ڕاهێنەری پورتوگالی میلان و پێویستی میلان بۆ یاریزانێکی باڵی نوێ وەربگرێت، بۆ ئەوەی گرێبەستەکە کۆتایی پێبهێنێت.
ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، کاتێک بارسێلۆنا بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ترینکاو بوو بۆ سپۆرتینگ لیشبۆن، 50%ی قازانجی فرۆشتنی داهاتووی هێشتەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری گەڕانەوەی یاریزانەکە تا ساڵی 2026 بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆفەرێکی نوێ لە سعودیەوەو بە ریال مەدرید گەیشت

یاسین

دانی ئەلڤێسی ئەستێرەی پێشووی بارسا ئازاد دەکرێت

یاسین

ئینتەر میلان لە دوا ساتەکان توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت

یاسین