zagros news agency

یانەی هەڵۆ گەڕایەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتن

لە یاریەکانی جەولەی چوارەمی خولی پلە یەکی کوردستان یانەی هەڵۆ لە نێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی بابانی کرد و یەکێک لە پڕ چێژترین یاریەکانی ئەم وەرزەیان نیشانی لایەنگرانی وەرزشدا.

گێمی یەکەمی یاریەکە دوای چەند هەوڵ و نزیک بوونەوەیەک لەگۆڵی یەکتری هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا و گێمەکە بەبێ گۆڵ تەواو بوو،بەڵام گێمی دووەمی یاریەکە هەر لەسەرەتاوە یانەی هەڵۆی خاوەن ماڵ توانی لە خولەکی 51 لە ڕێگەی یاریزان حەسەن باقیەوە گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکەن،بەڵام وەڵامی بابان خێرا بوو کاتێک لە ڕێی نەریمان شوانەوە لە خولەکی 56 گۆڵی بەرامبەیان تۆمار کرد.

کاتی یاریەکە خولەکی 80ی تێپەڕاند و ئەجامەکە وەک خۆی بوو بەڵام میکائێل نازم گەیشتە گۆڵی یانەی بابان و دووەم گۆڵی هەڵۆی تۆمار کرد و یاریەکە بە ئەنجامی 2-1 لەسوودی یانەی هەڵۆ کۆتایی هات.

بەو ئەنجامەش یانەی هەڵۆ گەڕایەوە پلەی 7ی ڕیزبەندی خولەکە و یانەی بابانیش بە 1 خاڵ کۆتا پلەی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

میترۆڤیچ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە

یاسین

نەیشینزلیگ.. ئەڵمانیا جەنگەکەی بەزەحمەت لە هۆڵەندا بردەوە

یاسین

جامی کیشوەرەکان.. ریال مەدرید شکستی بە پاچۆکای هێنا و بووە پاڵەوان

یاسین