zagros news agency

چێڵسی بەرگریکارێکی پێشووی دەگەڕێنیتەوە

لەدوای ئەوەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەم گواستنەوەی زستانەدا بە توندی ڕکابەری گواستنەوەکان دەکات بە تایبەتی هێڵی بەرگری،بەم مەبەستەش دەیەوێت “فیکایۆ تۆمۆری”بەرگریکاری یانەی ئەی سی میلان بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

تۆمۆری لەم وەرزەدا بۆتە هۆکارێکی گرنگ بۆ ئاست باشی میلان و توانیویەتی خۆی بسەلمێنێت لەگەڵ ئەو تیپە،لەکاتێکدا لە پێشتر لەلایەن فڕانک لامپاردی ڕاهێنەری پێشووی بلوز گرنگی پێ نەدراو لە تیپەکە دوور خرایەوە

تۆمۆری دەرچووی ئەکادیمیای یانەی چێڵسیە و ئێستا لە میلانە،شایەنی باسە یۆڤانتۆسیش هاتۆتە ڕکابەری گواستنەوەی ئەو یاریزانە،بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن چێڵسی نزیکترە بۆ کڕینی ئەو یاریزانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆناڵد ترەمپ: ڤەنزوێلا ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت ڕادەستی ئەمریکا دەکات

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

کەنعان خەیلانی بۆ زاگرۆس نهێنی مانه‌وه‌ و به‌هێزبوونی پارتی ده‌خاته‌روو

یاسین