میلان لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا هەوڵی گواستنەوەی دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دەدات.
فیدراسیۆنی ئیسپانیا و لالیگا لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا ڕەتیانکردەوە ئۆلمۆ لە ڕیزبەندی یاریزانانی بەرشەلۆنەدا تۆماربکەنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بارسا لە دەستکاریکردنی ڕەوشی دارایی خۆی دواکەوت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، ئۆلمۆ دەستیکردووە بە هەستکردن بە نیگەرانی لە دۆخی خۆی، هەرچەندە تەنها دەیەوێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە یاری بکات، بەڵام دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای ڕێگایەکدا بۆ ئەوەی لە ئەگەری ئەوەی نەتوانێت لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، میلان پێشنیاری کردووە ئۆلمۆ بۆ ماوەی ٦ مانگ بخاتە نێو یاریگاکانەوە، بە مووچەکەیەوە، هەروەها یاریزانەکە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.