zagros news agency

ڤینیسیۆس گرێبەستێکی نوێی لە سعودیەوە پێدەگات

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردەوە، ڕۆژی سێشەممە، کە خولی سعودیە بەردەوامە لە ئاڕاستەکردنی سەرنجەکانی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید، لە ماوەی وەرزی ئێستادا.
پێشتر ڕاپۆرتەکان باسیان لەوە کردبوو کە ڤینیسیۆس هاوینی ڕابردوو ئۆفەرێکی ئەفسانەیی وەرگرتووە بۆ ئەوەی بچێتە خولی ڕۆشن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “زە ​​ئەتلەتیک”ی بەریتانی، هێشتا خولی سعودی بە وردی چاودێری ڤینیسیوس دەکات، بەو پێیەی لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا گفتوگۆی تەلەفۆنی نوێ لەگەڵ بریکارەکانی ئەنجامدرا، لەو ماوەیەدا بەردەوامی گرنگیدان بەو ئەستێرەیەی ڕیال مەدرید پشتڕاستکرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕواندەکرێت لە هاوینی داهاتوو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بدرێت، نەک لە گواستنەوەی زستانەی ئێستادا، لەڕێگەی ئەلئەهلی جداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاسیمێڕۆ دەچێتە خولی سعودی

یاسین

نۆتینگام سیتی تووشی شۆک کرد و گەیشتە پلەی سێیەم

یاسین

کێشە دەکەوێتە نێوان پێرێز و ئەنشیلۆتی

یاسین