zagros news agency

راشفۆڕد لە بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە

 

یانەی بەرشەلۆنە یەکەم هەنگاوی جددی خۆی بۆ گواستنەوەی مارکوس ڕاشفۆرد ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا ناوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس سانتی ئۆانا، پێشبینی دەکرێت گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەنێوان بەرشەلۆنە و مانچستەر یونایتد لەسەر ئەو یاریزانە ئەنجام بدرێت، کە بەڕوونی ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە یانە کەتەلۆنییەکە دەربڕیوە.

سەرچاوەکان دووپاتیان کردۆتەوە کە ڕاشفۆرد ئامادەیە ئیمتیازاتی دارایی بەرچاو بکات بۆ بەدیهێنانی خواستی خۆی بۆ پۆشینی درێسی بەرشەلۆنە. بەشێوەیەکی مەبدەئی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کەمکردنەوەی مووچەی ساڵانەی کە 18 ملیۆن یۆرۆیە، ئەوەش بۆ کارئاسانی بۆ گرێبەستەکە بۆ ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید لە هێڵی ناوەراست توشی ئاستەنگی گەورە دەبێت

یاسین

لامپارد دوای 25 ساڵ یانەی کۆڤێنتری گەڕاندەوە پریمەرلیگ

یاسین

یانەیەکی گەورە نزیکە لە گواستنەوەی ئیندریک

یاسین