ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یامال: مێسی گەورەیە بەڵام نەیمار جیاوازە

لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دووپاتیکردەوە کە بەنیازە بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ بارسا بمێنێتەوە.
وتیشی: نازانم کەی گرێبەستە نوێیەکە واژۆ دەکرێت، بەڵام بەم نزیکانە واژۆ دەکرێت، بەرشەلۆنە یانەی ژیانی منە، هیوادارم گرێبەستەکەم نوێ بکەمەوە و تا دەتوانم بمێنمەوە، دەمەوێت لە خولی ئیسپانیا یاری بکەم و لەگەڵ بارسادا.
یاریزانەکە دەڵێت: تەمەنم پێنج ساڵ بوو کاتێک نەیمارم لە سانتۆس بینی، کاتێک تەمەنم حەوت ساڵ بوو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کامپ نۆ بینیم بەڵێ، ڕاستە مێسی لەوێ بوو و ئەویش زۆر نایاب بوو شتێکی جیاواز بوو.
وتیشی: خوێندن و ڕکابەریکردن ئاسان نییە، بەڵام مامۆستایان لە دۆخەکە تێدەگەن، ئەگەر ببینن ئێمە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی یان 16ی کۆتایی پاڵەوانێتییەکانداین، ئەوا ئەرکی زۆرم پێنادەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچستەر یونایتد داوای ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید دەکات

یاسین

یاریزانێكی دیكه‌ی ریال مه‌درید تووشی پێكان هات

یاسین

نوێکردنەوەی گرێبەستی لامین یامال کارێکی ئاسان نابێت بۆ بەرشەلۆنە

یاسین