ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، وێنەیەکی پێشتر نەبینراوی یارییەکەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا جود بێلینگهام ئەستێرەی ڕیال مەدرید قسەی توندی ئاراستەی مافیۆ کردووە، ئەو لێدوانانەی بەبیرهێنایەوە کە پێش یارییەکە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
پێشتر مافیۆ لێدوانی دابوو و پشتڕاستی کردەوە کە ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید “لە 10 چرکە زیاتر لە ئەڵقەی بۆکسێندا ناخایەنێت”.
بێلینگهام بینرا کە بە گاڵتەجاڕیەوە بە مافیۆی دەگوت: “ئایا تۆ 10 چرکە لە بۆکسێندا بەردەوام دەبوویت، پێش ئەوەی بە سووکایەتیکردن بە زمانی ئینگلیزی توڕەیی خۆی دەرببڕیت لە ڕووداوەکە”
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو