zagros news agency

یاریزانانی بەرشەلۆنە بە چەپڵەرێزان وەڵامی بڕیارەکەی لاپۆرتا دەدەنەوە

 

دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، کە لە سعودیە بەڕێوەچوو، جوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریدا پاداشتێک بداتە یاریزانانی تیپەکە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، لاپۆرتا لە کاتی گەڕانەوەی لە جداوە بۆ بەرشەلۆنە بەڵێنی داوە، دوای بردنەوەی گەورە لە ئیل کلاسیکۆ، پاداشتێکی تایبەت پێشکەش بە تیپەکە بکات.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕاگەیاندنە چەپڵەی گەرمی یاریزانان و ستافی تەکنیکی لێکەوتەوە.
بەم بڕیارە لاپۆرتا ئەو کارە دووبارە دەکاتەوە کە دوو ساڵ لەمەوبەر کردبووی کاتێک تیپەکە نازناوی جامی سوپەری بەدەستهێنا، کە هاوکات یەکەم نازناو بوو لە سەردەمی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماوەی دوورکەوتنەوەی مباپێ دیاریکرا

یاسین

ئیندریک راهێنان دەکات بۆ ئەوەی ئاستی باشتر بکات

یاسین

ئەستێرەیەکی چێڵسی خۆی پێشکەش بە بەرشەلۆنە دەکات

یاسین