zagros news agency

گواردیۆلا.. پیاوی پشیلەی مان سیتی

کریستینا سێرا هاوسەری پێشووی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕازی کردووە کە میوانداری چوار پشیلە بکات لە ماڵەکەی خۆیدا، بۆ ئەوەی لە نێوان کاتەکانی کارکردن لەگەڵ تیپە ئینگلیزییەکەیدا کەمێک پشوو بدات.
ڕۆژنامەی دەیلی ستار بڵاویکردەوە، پیپ گواردیۆلا لە ساڵی ٢٠١٨ پشیلە بچووکەکانی لە پەناگەیەکی ناوخۆیی وەرگرتووە، ئێستاش ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەی مان سیتی بە “پیاوی پشیلە” وەسفی دەکەن.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر، وادیارە، زۆر سەرسامە بەم پشیلانە، بەو پێیەی ئەو ئاژەڵدۆستێکی ئاژەڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسێناڵ پێکانی یاریزانێکی ڕاگەیاند

یاسین

ئەی سی میلان بەهرەمەندێکی بەلجیکی گواستەوە

sarkar

دۆنارۆما گۆڵپارێزێکی گەورەیە و کەسێکی خراپە

یاسین