zagros news agency

یانەیەکی پرێمەرلیگ هەوڵی ئیمزا کردنی گرێبەست دەدات لەگەڵ ڕاشفۆرد

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندوە یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی لەسەر داوای ئۆنای ئیمری ڕاهێنەری یانەکە هەوڵی گواستنەوەی مارکۆس ڕاشفۆردی یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد دەدات و دەیەوێت یاریزانەکە بکاتە بەشێک لە تیپەکە.

ڕاشفۆرد دوای دوورخستنەوەی لە یانەی مان یونایتد لەلایەن ئامۆریم ڕاهێنەرەوە بەدوای یانەیەکی تردا دەگەڕێ و دۆرتمۆند و بارسا و تۆتنهام لەسەر هێڵن بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە،بەڵام ئێستا بابەتەکە گۆڕاوە و ئەستۆن ڤێلا دەیەوێت بە زووترین کات یاریزانەکە بگوازێتەوە.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندوە یانەی ئەستۆن ڤێلا ئامادەی موچەی هەفتانەی 300 هەزار پاوەند بدا بە یاریزانەکە لەپێناو ڕازی کردنی ئەستێرە ئینگلیزیەکە بۆ ئەستۆن ڤیلا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سوریا: ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرد، 36 کەس کوژراون

سەڵاح

بارانبارین به‌ هه‌وره‌برووسكه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

سەڵاح

فلیک؛ فێرمین بڕیاری خۆی داوە و گاڤیش ئامادە دەبێت

یاسین