zagros news agency

فلیک: یارییەکی ئاسانمان لە پێش نییە

 

هانس فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دووپاتیکردەوە کە یارییەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس کە بڕیارە سبەی یەکشەممە ئەنجام بدرێت، یاریەکی جیاوازتر دەبێت لە یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا کە بە ئەنجامی ٧-١ کە لە بەرژەوەندی بلاوگرانا کۆتایی هات.
فلیک دەڵێت: ئێمە دەزانین کە دەبێت بەرگرییەکی باش بکەین بۆ ئەوەی بتوانین هەلی گۆڵکردن دروست بکەین و سێ خاڵەکە وەربگرین.
گوتیشی: ئەوەی لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا دەیبینم ئەوەیە یاریزانەکانم چێژ لە ڕکابەریکردن لەگەڵ یەکتر وەردەگرن.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمە بۆ یاریزانەکان ئاسان نییە، بەڵام ئەمە خشتەی یارییەکانە، بۆ هەمووان وەک یەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر  ئاگادارییه‌كی بۆ بەڕێوەبەری سەرجەم هۆڵەکانی ئەزموونی گشتی راگه‌یاند

سەڵاح

بەهۆی جۆرێک دەرمانی عێراقەوە وەزیری تەندروستی لیبیا دوورخرایەوە

سەڵاح

دۆناڵد ترەمپ: ئێران تەنیا دوو مانگی مابوو بگاتە چەکی ئەتۆمی

یاسین