zagros news agency

دروستکردنی ٦ ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لەسەر ڕێگەی ئیبراهیم خەلیل ڕادەگەیەنرێت

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئامادەکارییەکانی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گرنگی ژێرخانی ڕێگاوبان تەواو کردووە، کە پێکهاتووە لە دروستکردنی شەش ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لەسەر ڕێگەی سەرەکیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی هاتوچۆ و ئاسانکاریکردن بۆ جووڵەی بازرگانی.

​گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند کە دیزاینی پڕۆژەکە بە شێوازێکی تەواو سەردەمیانە ئامادەکراوە و لە ئێستادا تەنیا ماوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. پڕۆژەکە لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە ئۆڤەرپاسی سەنتەری شاری زاخۆ.

​ئەم ڕێگەیە شا دەماری ئابووری و کۆمەڵایەتییە، چونکە هەرێمی کوردستان و عێراق بە تورکیا و جیهانەوە دەبەستێتەوە. بە تەواوبوونی پڕۆژەکە، جگە لە سڕینەوەی ئاستەنگەکانی هاتوچۆ و بەخشینی ڕوویەکی شارستانی بە ناوچەکە، ئاسانکاریی گەورە بۆ گەشتیاران، هاووڵاتییان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی سنوورەکە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە فەرمان و ڕەزامەندیی مەسرور بارزانى، (100) ڕێگەپێدانى دیكەی دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرا

سەڵاح

ئەنجومەنی نوێنەران خشتەی کارەکانی دانیشتنی سبەینێ پێنجشەممە بڵاودەکاتەوە

یاسین

شوان محمد: رژێمەکانی عێراق ویستیان کورد بسرنەوە بەلام هەموویان سرانەوە کورد هەر بە سەر بەرزی مایەوە

دڵشاد