zagros news agency

بایرن میونشن داوای یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد دەکات

 

سەرچاوەکانی هەواڵ ئەوەیان ئاشکرا کردوە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو “ئەنتۆنی” یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە ڕیزەکانی و بەو مەبەستەش دەستی کردوە بە گفتوگۆ لەگەڵ یانە سوور پۆشەکەی شاری مانچێستەر.

ئەنتۆنی ئێستا بەخواستن یاری بۆ یانەی ڕیال بێتیسی ئیسپانی دەکات،کە لە زستانی ئەمساڵ ڕووی کردە ئەو یانەیە و مان یونایتدیش خواستی فرۆشتنی یاریزانەکەی هەیە،چونکە ئەنتۆنی نەیتوانیوە ببێتە جێگەی ڕەزامەندی کارگێڕ و ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان و تەنانەت هاندەرانی یانەکەش ڕەخنەی زۆر لە یاریزانەکە دەگرن.

بایرن ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ بداتە مان یوو بۆ گواستنەوەی یاریزانە،کە ئەمەش نرخێکی زۆرە بۆ ئەو یاریزانە لەچاو ئاستی لە شەیتانە سوورەکان و پێناچێت مان یوو ئەو گرێبەستە ڕەتبکاتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی و یه‌كێتی: له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تايى كراوه‌

سەڵاح

سه‌رۆك بارزانی ده‌نگی دا

سەڵاح

ئیرینا یوسری؛ لە تاجی شاژنی جوانییەوە بۆ جیهانی نواندن

ART