ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئارسناڵ توانی سەرکەوێ بەسەر لیستەر ستیدا

 

ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕی ٢٥ی خولی ئینگلیزیدا، ئارسناڵ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی لیستەر سیتی خاوەن ماڵی بردەوە و سێ خاڵی یاریەکەی بەدەستهێنا،کە بردنەوەی ئارسناڵ دەگەڕێتەوە بۆ یاریزانە ئیسپانییەکەی میکێل مێرینۆ، کە دوو گۆڵی یارییەکەی لە خولەکەکانی ٨١ و ٨٧ تۆمارکرد، کە وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری لە گێمی دووەمدا کردووە.

بەم سەرکەوتنە ئارسناڵ لە پلەی دووەمدا بە 53 خاڵ خۆی جێگیر کردوە و بە ٤ خاڵ لە دوای لیڤەرپوڵی پێشەنگەوەیە، کە ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتۆن یاری دەکات، لیستەر سیتیش لە پلەی 18ی گرتووە 17 خاڵ و لە ناوچەی دابەزینە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی فەرەنسا.. پاریس بە گۆڵێکی ئێمباپێ گەیشتە یاری کۆتایی

یاسین

بۆچی ڕینار بە کراسە سپیەکەوە دەلکێت؟

یاسین

نەیشینزلیگ.. لە یاریێکی دراماتیکی ئیسپانیا شکستی بە سویسرا هێنا

یاسین