بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، کەریم بنزیمە، ئەستێرەی یانەی ئەلیتیحاد جدە، هەوڵدەدات هاوڕێی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا، پۆڵ پۆگبا (32 ساڵ) ڕازی بکات بۆ ئەوەی ڕوو لە خولی سعودیە بکات.
بەگوێرەی تۆڕی تێلیفۆتی فەرەنسی، بێنزیمە هەوڵدەدات پۆگبا ڕازی بکات بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ یانەی ئیتیحاد جدە بکات بە گواستنەوەی بێبەرامبەر.
پۆگبا ڕێگەی پێدرا دەست بە یاری تۆپی پێی بکاتەوە، دوای ئەوەی قەدەغەکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە چوار ساڵەوە بۆ ١٨ مانگ کەمکرایەوە.
پۆگبا سەرنجی یانەی MLS بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، هەروەها یانەکانی ژاپۆنیش سەرنجی ڕاکێشاوە
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانیش ئاماژەیان بەوە کردووە، ئۆڵۆمپیک دی مارسیلیا بیری لە گواستنەوەی پۆگبا کردووەتەوە، بەڵام پێش کۆتایی وەرزی ئێستا نەیویستووە گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

