zagros news agency

بایرن میونشن دەستبەرداری گرێبەستی بارکۆلا دەبێت

 

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی برادلی بارکۆلای یاریزانی فەرەنسی خستە لیستی بەرژەوەندییەکانی خۆیەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو هێڵی هێرشبردن و باڵەکانی بەهێزتر بکات.

ڕۆژنامەی لۆئیکیپ بڵاویکردەوە، بایرن میونشن لە ئەگەری گواستنەوەی برادلی بارکۆلادا لێکۆڵینەوەی کردووە، بەڵام لە ئێستادا گرێبەستێکی لەو شێوەیە نزیکە لە مەحاڵەوە بەهۆی خواستی پاریس سانجێرمان بۆ هێشتنەوەی برادلی بارکۆلا.

بایرن میونشن بڕیاریدا لە گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا بژاردەی دیکە بکۆڵێتەوە بۆ ئەوەی هێرشبەرەکەی بەهێزتر بکات،بەو هۆیەشەوە ئەگەری دەستبەردار بوونی هەیە لەو گرێبەستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناکۆکیەکانی ڕاشفۆرد و مان یونایتد گەیشتوونەتە لووتکە

یاسین

شلۆتەر لە پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە

یاسین

سۆلەر دووبارە بەرامبەر ریال دەردەکەوێتەوە

یاسین