zagros news agency

ڤان دایک باس لە ڕۆیشتنی ئەستێرەیەکی لیڤەرپول دەکات

 

ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوول لەبارەی داهاتووی ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد هاوڕێی یاریزانەکەیەوە کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.
چەند ڕاپۆرتێک ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئارنۆڵد بڕیاری داوە لیڤەرپوڵ جێبهێڵێت و بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات.

ڤان دایک سەبارەت بە داهاتووی ئارنۆڵد لە لێدوانێکدا کە فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانان، لە تۆڕی ئێکس تیشکی خستۆتە سەر و دەڵێت: لەو کاتەوەی پەیوەندیم بە یانەکەوە کردووە، ئارنۆڵد یاریزانێکی خەیاڵی و بەتەواوی درەوشاوە بووە، زۆر شتی باشیش هەیە کە هاندەران هەمیشە لەبیریان دەبێت ئەگەر بڕیاری ڕۆیشتنی بدات.

لە کۆتاییدا وتی: تا مانگی کۆتایی لە دانوستانەکاندا بووم، ڕێگایەکمان دۆزیەوە بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتن، بۆ من تەنها یەک یانە هەبوو، ئەویش لیڤەرپوول بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کانسێلۆ بەنیازە بگەڕێتەوە یانە کۆنەکەی

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە سویسرا هێنا و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

ڕیاڵ مەدرید پلانەکەی دەگۆڕێت

یاسین