zagros news agency

ئەمڕۆ لیڤەرپول بەدوای مێژوو دەگەڕێت

 

لەیاریەکانی گەڕی 34ی خولی نایابی ئینگلیزی ناسراو بە پرێمەرلیگ،کاتژمێر 6:30یانەی لیڤەرپول لەنێو یاریگای ئانفێڵد میوانداری یانەی تۆتنهام دەکات و لیڤەرپول تەنیا تاکە خاڵێکی دەوێت تاکو پێش چوار هەفتە لە کۆتایی هاتنی خولەکە ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە.

 

لیڤەرپول ئێستا خاوەنی 79 خاڵە و خاڵێک بەسە بۆ پاڵەوان بوون،کە ئەمەش دوای ئەوە دێت ئارسێناڵ بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس بە یەکسان بوون یاریەکەی کۆتایی هات و دەرفەتێکی گرنگی بە ڕێدزدا بۆ نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە،کە ئەگەر لیڤەرپول بتوانێ نازناوی ئەم وەرزە بباتەوە ژمارەی نازناوەکانی لەگەڵ مان یونایتد یەکسان دەکاتەوە بە 20 نازاناو.

 

ئارن سڵۆت ئەم یاریە دەوێت هەموو شتێک بکات بۆ زوو یەکلا کردنەوەی نازناوەکە و چاوەڕێ دەکرێت بەرزترین ئاست لە تیپەکەی ببینرێت لەم یاریەدا و موحەمەد سەڵاحیش ئەم یاریە تەواو ئامادەیە و دەیەوێت ڕیکۆردی زیاتر بشکێنێت لەگەڵ یانەکەی و ژمارەی گۆڵەکانی لە 27 گۆڵ زیاتر بەرەو سەر ببات

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە

سەڵاح

Microsoft دوو لاپتۆپی نوێی نمایشکرد کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراون

یاسین

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر لە 46 ملیۆن کەسە

سەڵاح