دوای ئەوەی عومەر ریاز رۆژنامەنووسی عێراقی لە بەرنامەیەک بێڕێزی بەرامبەر گەلی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان و یانەکانی هەرێمی کوردستان کردبوو، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەفەرمی سکاڵای لەسەر ئەو رۆژنامەنووسە عێراقییە تۆمار کردووە.
دوای رووداوەکانی یاریی نەورۆز و زاخۆ و یاریی هەولێر و شوڕتە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، عومەر ریاز پێشکەشکاری وەرزشی لە بەرنامەکەی لە کەناڵی ئوڵای عێراقی، هەرێمی کوردستانی بە ‘شیماڵی عێراق’ ناوبردبوو، گومانی خستبووە سەر دەستکەوت و مێژووی یانەی هەولێر، یانەکانی کوردستانی بە ‘تێکدەر و رەگەزپەرستی تۆمەتبار کردبوو.
دکتۆرە نەهلە قادر ئەفەندی، ئەندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگهیاند: سکاڵای لەسەر عومەر ریاز پێشکەشکاری وەرزشی تۆمارکرد کە بێڕێزی بەرامبەر یانەکانی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد کردبوو.
ئەندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لە سکاڵایەکەی، ئەو رۆژنامەنووسە وەرزشییەی هەلساوەبە بە پێشێلکردنی سێ ماددەی دەستووری 117 و 121 و 141ی لە دەستووری عێراق پێشێل کردووە.
هەروەها دکتۆرە نەهلە قادر ئەفەندی، ئەندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، كه سکاڵایکەم گەیشتووەتە دەستەی باڵای راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی، بۆ ئەوەی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو رۆژنامەنووسە عێراقییە بکرێت و سزا بدرێت.
یانەکانی دهۆک و هەولێر و نەورۆز و زاخۆ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، کە هەر چوار یانەکەی کوردستان لەسەر ئاستی خولەکە پڕهاندەرترینن و هاندەرە کوردەکان بە نمایشەکانیان لە یارییەکانی یانەکان سەرنجی هەموو عێراق و وڵاتانی کەنداویان راکێشاوە.
رێباز یونس


