پاریس سانجێرمان ئامادەکارییەکانی بۆ یارییە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمرۆ بەرامبەر ئارسناڵ لە چامپیۆنزلیگ تەواو کرد.
بڕیارە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، پاڵەوانی فەرەنسا لە یاریگای پارک دی پرینس میوانداری ڕکابەرە ئینگلیزەکانی بکات.
پێشتریش یاریزانانی لویس ئێنریکی لە یاریی گەڕانەوەدا بە گۆڵێکی بێ وەڵام سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو، عوسمان دێمبلی گۆڵی یەکەمی تۆمارکردبوو.
هاندەرانی پاریس سانجێرمان دڵنیاکرانەوە دوای ئەوەی سەرجەم ئەستێرەکانی تیپەکە بەشدارییان لە کۆتا مەشقەکاندا کرد، بە سەرۆکایەتی دێمبلی درەوشاوە.

