– دیکلان ڕایس دووپاتیکردەوە کە ئارسناڵ ئێستا بیر لە هەنگاوی داهاتوو دەکاتەوە کە بریتییە لە بردنەوەی نازناوەکان
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە یانەی ئارسناڵ سەردانی پارک دی پرینس بکات و لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕووبەڕووی یانەی پاریس سانجێرمان ببێتەوە.
ڕایس لە لێدوانەکانیدا پێش لوتکەکە وتی: ئێستا گەیشتوینەتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، هەنگاوی داهاتوومان بردنەوەی نازناوەکانە، هەست دەکەم لەیەکتر نزیکین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە تیپێکی گەنجین، ئەگەر بمانەوێت هەنگاوی گەورەی داهاتوومان بنێین، دەبێت ئەم شەوانە تێپەڕێنین.

