هەندێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەڵگە هەیە کە ئاماژە بە ئەگەری گواستنەوەی کیڤن دی برۆین بۆ یانەیەکی ئیتاڵی لەم هاوینەدا دەکات.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، میشێل لاکرۆکس، هاوسەری ئەستێرە بەلجیکییەکە گەیشتە شاری ناپۆلی، کە پێدەچێت بۆ گەڕان بەدوای ماڵێکی نوێدا بۆ خێزانەکەی چووبێت.
دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە دی برۆین لە کۆتایی ئەم وەرزەدا مان سیتی جێدەهێڵێت،وەبە ئەگەرێکی زۆرەوە لەوانەیە گواستنەوەکە بەم زوانە ئاشکرابکرێت.

