zagros news agency

ئیتیحاد هەوڵدەدات دەستکەوتێکی بێ وێنە بەدەستبهێنێت

تا ئێستا لە مێژووی خۆیدا یانەی ئەلئیتیحاد سەرکەوتوو نەبووە لە بردنەوەی هەردوو خولی سعودیە و جامی پاشا لە یەک وەرزدا، دەستکەوتێک کە نوێنەرایەتی تەحەدا و تەماحێکی گەورە دەکات بۆ هەموو یانەکان.

بەڵام پێدەچێت ئەم وەرزە بۆ ئەلدیب ناوازە بێت، چونکە نزیک دەبێتەوە لە بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە مێژووییە.
لە ئێستادا یانەی ئیتیحاد تەنها سێ خاڵی ماوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی سعودیە، ئەمەش مەودایەکی زۆر کورتە دوای وەرزێک کە پڕ بوو لە ئاستێکی نایاب و ئەنجامە ئەرێنییەکان.

لەلایەکی دیکەوە یانەی ئیتیحاد چاوەڕێی یاری کۆتایی جامی پاشا یەکلاکەرەوەیە کە ماوەی ٩٠ خولەکی خایاند بەرامبەر ئەلقادیسیە، کە دەکرێت نازناوی دووەمیان مسۆگەر بکات و هەنگاوێک لە تۆمارکردنی مێژوو نزیک بکاتەوە بە بەدەستهێنانی دووانە بۆ یەکەمجار.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: ئەگەری بارینی تاوە باران و کەمێک هەورە بروسکە هەیە

سەڵاح

زێلێنسکی: سەربازانی کۆریای باکوور سێ هەزارکەسیان لە شەڕدا کوژراون و بریندار بوون

سەڵاح

به‌په‌له‌..سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ زاگرۆس: هاوپەیمانى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێی کەرکوک بووه‌ دووبه‌ره‌وه‌

یاسین