zagros news agency

بۆچی کایل واکەر لەلایەن ڕیال مەدریدەوە ڕەتکرایەوە؟!

 

ڕۆژنامەنووس ماریۆ کۆرتیگانا لە ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیک ئاشکرای کرد لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا کایل واکەری یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی بە خواستن بۆ ڕیاڵ مەدرید پێشنیار کرابوو، بەڵام سەرەڕای ئەو ئارەزووە یانەکە بڕیاریدا گرێبەستی لەگەڵدا نەکات و پێشنیارەکەی ڕەتکردەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕیاڵ مەدرید زۆر پێویستی بە گرێبەستێکی بەرگری هەبوو دوای ئەوەی ئەستێرەکانی ئیدر میلیتاو و دانی کارڤاخال تووشی پێکان بوو.

سەرەڕای ڕەتکردنەوەی واکەر لەلایەن یانەی ڕیال مەدریدەوە، بەڵام بیریان لە بەرگریکارێکی دیکە نەکردەوە بۆ تەواوکردنی وەرزەکە، کە بەهۆی چەندین پاشەکشەی گەورەوە تێکچووبوو، دیارترینیان پێکانەکانی بەرگریکاران بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

مارکینیۆس: تیپەکانی ئیتاڵیا سەختن

یاسین

لە هەولێر … لە ژێرچاودێرى پارێزگار، پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتى بۆ شەترەنج دەستی پێکرد

دڵشاد

ڕیاڵ مەدرید کاتی زیاتر دەداتە ڕۆدیگەر

یاسین