zagros news agency

دڵشاد جه‌لال كامیل بۆ زاگرۆس: وێرای ئاڵنگاریه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان دواجار مه‌سروور بارزانی سه‌ركه‌وت

 

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ :مەسرور بارزانی هەر لەسەرەتایی دەستبەكاربونی وەک سەرۆكی حكومەتی كابینەی نۆیەم ڕاگەیاند كە ئێمە خزمەتكاری خەڵكی خۆمانین و سه‌رۆكی حكوومه‌ت بە هەگبەیەكی پڕ پلان و ستراتیژیەت دەست بەكاربوو لە كابینەی نۆیەم بۆ پێششخستنی هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارێكەوە.

دڵشاد جه‌لال كامیل بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت، لە چاكسازی دەستپێكرد و لە پتەوكردنی ژێرخانی ئابووری و بەسیستەمكردنی دامودەزگاكانی حكومەت و دروستكردنی پڕۆژەكانی ئاو ڕێگاو بان و پڕۆژەی ڕووناكی كە گرنگترین و ستراتیژیەتترین پڕۆژەی حكومەتە بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری كە خەونی لە مێژینەی خەڵكی كوردستانە ئەوەش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ حكومەت وخەڵک لە ڕوانگەی جیاوازەكانەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لەماوەی چوارساڵی كابینەی نۆیەم كاک مەسرور بارزانی سەڕەرایی ئەو هەموو گوشار و فشارو ئاڵنگاری و بەربەستەكانی لەلایەن نەیارانی ناوخۆ و دەرەكی بۆی دروستكرا بەڵام هیچ كام لەمانە ڕێگرن نەبوون لە ڕاوەستاندنی كاروانی ئاوەدانی و خزمەتكردنی خەڵک ، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە كاک مسرور بارزانی كە بەدڵسۆزانە و خەمخورانە ئامانجی بەرەوپێشەوەبردنی هەرێمی كوردستان و خزمەتكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان هه‌نگاوی ناوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

مەجلیسی ئێران دەنگی به‌ هەموو وزیرانی پێشنیارکراوی پزشکیان دا

سەڵاح

بەهۆی گەمارۆکان عێراق رێگە لە سێ باره نەوت بۆ کۆمپانیایەکی رووسی دەگرێت

یاسین