ڕۆژنامەنووس محەمەد ئەلقاود لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، یانەی بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بەنیازە گرێبەست لەگەڵ ماتیاس جایسلی ڕاهێنەری ئێستای یانەی ئەهلی بگوازێتەوە بۆ جێگرەوەی چابی ئەلۆنسۆ کە خۆی ئامادە دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید.
ئەلقاود ڕوونیشیکردەوە، یاسلح کە لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی ئەهلی سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، هێشتا چاوەڕێی وەڵامی ئیدارەی یانەکەیە سەبارەت بە هەندێک لەو مەرجانەی دایناون.
لە نێو ئەو مەرجانەدا جەختکردنەوە لەسەر “دەستوەرنەدان لە کارەکانی” و پێدانی هەموو دەسەڵاتێکی پێویست بۆ بەهێزکردنی تیپەکە لە وەرزی داهاتوودا.

