لە یاری پلەی ئوفی چامپیۆنشیپ،یانەی ساندەرلاند و شیڵفید یونایتد لەنێو یاریگای وێمبڵی ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە و هەردوو لایەن ئاڵەنگاری گەیشتنیان دەکرد بۆ گەڕانەوەیان بۆ پرێمەرلیگ.
لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا لە خولەکی 25 تیرێس کامپڵ توانی گۆڵی پێشکەوتنی شیڵفید یونایتد تۆمار بکات و یانەکەی هەنگاوێک نزیک کردوە لە پریمەرلیگ،هەر چەند یانەی ساندەرلاندهەوڵی زۆریدا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام هەمووی بێ هودە بوون و گێمی یەکەمی یاریەکە بەو گۆڵە گەیشتە کۆتایی.
گێمی دووەمی یاریەکە دەستی پێکرد و لە خولەکی 76 ئیلیزەر داسۆ توانی گۆڵی یەکسانی بۆ یانەی ساندەرلاند تۆمار بکات،یاریەکە نزیک بوو لە کۆتایی بەڵام شوکەکە ڕوویدا و تۆماس واتسن لە خولەکی 95 تۆڕی گۆڵی شیڵفید یونایتدی هەژاند و گوڵی بردنەوەی بۆ ساندەرلاند تۆمار کرد.
بەو ئەنجامە ساندەرلاند توانی دوای 8 ساڵ دوورکەوتنەوە لە پرێمەرلیگ بگاتەوە خولەکە،کە لەگەڵ ئەوەشدا پاداشتێکی زۆری دارایی وەرگرت و وەرزی داهاتوو دەبێتە یەکێک لەو 20 یانەیەی بەشدارن لە پرێمەرلیگ.
“سەرکار ڕێبوار”

