zagros news agency

ئەرجەنتین دوای یارییەکی دراماتیکی توانی سەرکەوێتە قۆناغی داهاتووی مۆندیال

لەیاری قۆناغی 32ی مۆندیالدا ئەرجەنتینی پاڵەوان ڕووبەڕووی کەیپ ڤێردی بووەیەوە،سەرەتای یارییەکە ئەرجەنتین پرێسی بەردەوامی دەکرد،تائەوەی لە ڕێگای لیۆنێل مێسیەوە لەخولەکی 29 توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات،هەوڵەکانی ئەرجەنتین بەردەوام بوون بۆ تۆماری گۆڵی دووەم،ناوە ناوەش کەیپ ڤێردی هەوڵی یەکسانی ئەنجامەکەی دەدایەوە،بەڵام گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

گێمی دووەمی یارییەکە جیاوازتر لە گێمی یەکەم کەیپ ڤێردی دەستی پێشخست و لەخولەکی 59 دیۆری دوارتی توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات،تانگۆ دوای ئەو گۆڵە هەوڵی زۆری گۆڵی دووەمی خۆیدا،بەڵام ڤۆزینیا هەموو دەرگاکانی داخست بوو،گێمی دووەمیش بە تاکە گۆڵێک بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتایی هات و یارییەکە چوویە 30 خولەکی زیادکراو.

گێمی یەکەمی کاتی زیادکراو دەستی پێکرد و ئەرجەنتین وەک حەوداڵێکی گۆڵ خێرا دوای دوو خولەک گۆڵی دووەمی تۆمار کرد لەڕێگای لیساندرۆ مارتینێز
دوای ئەو گۆڵەی تانگۆ ئەوەی کەس چاوەڕێی نەدەکرد ڕووبدا ڕوویدا،لۆپێز کابراڵ بە لێدانێکی ناوازە لەدەرەوەی ناوچەی سزا یەکێک لەجوانترین گۆڵەکانی مۆندیالی لەسەر حیسابی ئەرجەنتین بۆ کەیپ ڤێردی تۆمار کرد لەخولەکی 100 و یارییەکەی یەکسان کردوە بۆ دوومین جار.

لەگێمی دووەمی کاتی زیادکراو ئەرجەنتین جارێکی دیکە تۆڕی گۆڵی ڤۆزینیای هەژاند و کریستیان ڕۆمێرۆ گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد،لە کۆتاییشدا ئەرجەنتین بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ توانی سەرکەوێتە قۆناغی 16ی مۆندیال.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. ئیتاڵیا بردیەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

یاسین

سیمیۆنی : پارە جیاوازی دروست دەکات

یاسین

هەوڵەکانی ڕزگار کردنی یانەی نەورۆز لەقەیرانی دارایی بەردەوامن

یاسین