zagros news agency

ئیسکۆ پێش ئەوەی لە یاری کۆتایی یۆرۆپا کۆنفرانس لیگ ڕووبەڕووی چێڵسی ببێتەوە چی ووت؟

 

ئیسکۆ ئەستێرەی یانەی ڕیال بیتیس پێش یاریی کۆتایی سبەینێی یۆرۆپا کۆنفرانس لیگ بەرامبەر چێڵسی، متمانەی خۆی دەربڕی.

ئیسکۆ وتی: نازانم ئێمە بەهێزترینین یان نا، بەڵام متمانەمان بەخۆمان هەیە، باوەڕبوون هەنگاوی یەکەمە بەرەو سەرکەوتن، یارییەکە قورس دەبێت، بەڵام ئێمە خێزانین و سەلماندمان کە توانای بردنەوەمان لە هەر تیپێکدا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە زۆر دڵخۆشین بۆ هاتنی یارییەکە و بۆ ئەوەی دڵخۆشی بۆ هاندەران بهێنێت، چونکە ئەوان زۆرترین شایستەی ئەوەن”.

هەروەها ئیسکۆ باسی لە هەستەکانی کرد سەبارەت بە یاریکردن لە یاری کۆتایی ئەوروپا و وتی: کاتێک لە یاری کۆتایی نزیک دەبیتەوە، هەمیشە ئەو سات و شتانە بە خەیاڵتدا دێت کە دەکرێت ڕووبدەن، گرنگترین شت ئەوەیە کە سەرنجت لەسەر یارییەکە بێت، ئەمەش زۆر قورس دەبێت.
“ئەمە دەبێتە یەکەم نازناوی ئەوروپی بێتیس لە مێژووی خۆیدا، خەونێک دەبێت کە وەک کاپتن بەرزبکاتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ماوەی دوورکەوتنەوەی کیلیان ئێمباپێی ڕاگەیێندرا

یاسین

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یەمال خۆشەویستی خۆی بۆ بەرشەلۆنە دەسەلمێنێت

یاسین

ئەلێگری نزیکە لە ڕاهێنەرایەتی ناپۆلی

یاسین