ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڕافایل لیاو بووەتە ئامانجی سەرەکی یانەی بایرن میونشن لە گواستنەوەکانی داهاتوودا، باڤارییەکان ئەولەویەتیان پێدەدەن وەک بژاردەیەکی هێرشبەری .
بەرژەوەندی باڤارییەکان ڕاستەقینەیە، بەڵام میلان تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ ئەو یاریزانە وەرنەگرتووە.
ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری نوێ و ئیگلی تارێ بەڕێوەبەری وەرزشی بیرۆکەی فرۆشتنی لیاو ڕەتدەکەنەوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە یاریزانێکی سەرەکیە لە پێکهاتەکەدا و بەردێکی بناغەی پڕۆژەکانی داهاتووی یانەکەیە.
بڕی 175 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئازادکردنی لیاو بەربەستێکی بەرچاوە بۆ یانە ئارەزومەندەکان، ئەمەش وایکردووە گواستنەوەی لەم کاتەدا بەدووری دەزانێت.

