ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە کە بەرشەلۆنە یەکەم هەنگاوی جددی خۆی ناوە بۆ گواستنەوەی لویس دیاز یاریزانی یانەی لیڤەرپوول لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.
بەگوتەی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فلۆریان پلاتنبێرگ، گفتوگۆی سەرەتایی لەنێوان بەرشەلۆنە و لویس دیاز ڕوویداوە، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ جددیەتی یانە کەتەلۆنییەکە لە بەدواداچوون بۆ ئەو یاریزانە، سەرەڕای ئەوەی بەهای زۆری هەیە.
پلاتێنبێرگ هەروەها دووپاتیکردەوە کە دیاز یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی بەرشەلۆنە لەم هاوینەدا، چونکە بەڕێوەبەرە وەرزشییەکان بە سەرۆکایەتی هانسی فلیک بە کەسێکی تەواو دەزانن بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری تیپەکە
ڕاپۆرتەکانی تر ئاماژە بەوە دەکەن گواستنەوەی دیاز نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت.

