ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو دەیڤید ئۆرنشتاین ئاشکرایکرد، جادۆن سانچۆ لە کۆتایی گرێبەستەکەی بە خواستن لە ٣٠ی حوزەیران چێڵسی بەجێدەهێڵێت، ئەمەش دوای ئەوەی یانە لەندەنییەکە نەیتوانی لەسەر مەرجی کەسی لەگەڵ ئەو یاریزانە نەگەیشتە ڕێککەوتن بۆ گۆڕینی بە خواستنەکە بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی.
بەپێی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، چێڵسی 5 ملیۆن پاوەند غەرامە دەکات بۆ ئەوەی بدرێتە مانچستەر یونایتد، ئەمەش بەپێی مەرجەکانی ڕێککەوتنی پێشووی نێوان هەردوو یانەکە.
بۆیە سانچۆ دەست دەکات بە بیرکردنەوە لە بژاردەکانی داهاتووی خۆی، ئایا مانەوەی لە پریمەرلیگ یان گواستنەوەی بۆ یانەیەکی ئەوروپی
سانچۆ وەرزی ڕابردوو لە 41 یاریدا پێنج گۆڵی تۆمارکرد و 8 ئەسیستیشی کرد.

