دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ خۆان گارسیای گۆڵپارێزی یانەی ئیسپانیۆل ڕێککەوت ئیدی شوێنێکی گونجاو بۆ (مارک ئەندرێی تیر شتێگن) نەما لە بارسێلۆنا و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانیش ئەمڕۆ چەند زانیاریەکان خستە ڕوو دەربارەی ئەو یانانەی شتێگنیان پێویستە و دەیانەوێت بیگوازنەوە تیپەکەیان.
شتێگن لە ساڵی 2014 لە یانەی بڕوسیا میونشن گڵادباخەوە ڕووی کردە یانەی بارسێلۆنا و لە 2015ەوە وەکو گۆڵپارێزی یەکەمی بارسا یاری کردوە،بەڵام بەهۆی پێکانە درێژەکانی و دابەزینی ئاستی و هەڵکشانی تەمەنی بارسا بەگۆڵپارێزەکەیان وتووە دەبێت یانەکە بەجێـبـهـێـڵـیـت و هاندەرانی یانە کەتەلۆنیەکەش بە هاشتاگی “بۆ دەرەوە شتێگن” سوشیاڵ میدیایان تەنیوە.
سەبارەت بەو یانانەی قسەیان لەگەڵ شتێگن کردوە،ناوی یانەکانی مانچێستەر یونایتد و نوکاسڵ هاتووە،کە لە ئەوروپان و ناوی یانەی هیلالی سعودیش هاتووە لە دەرەوەی ئەورپا،کە بەئەگەری زۆرەوە شتێگن ڕوو دەکاتە یانە سعودیەکە و هیلالیش پێویستی بە گۆڵپارێزێکی وەک شتێگن هەیە بۆ برەودان بە باری تۆکمە کردنی تیپ و ئەزموون زیاد کردنی تیپەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

