لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دیدێر دێشامبی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسان دەربارەی ئەوەی کێ شایەنی تۆپی ئاڵتوونیە ستایشی دێمبێلی کرد و قسەی دەربارەی یەماڵیش کرد.
دێشامب وتی” ئێمە هەموومان دەزانین دێمبیڵێ ئەم وەرزە چی کرد بەبێ گومان ئەو شایەنی بەدەست هێنانی تۆپی ئاڵتوونیە،بەڵام جامی نەتەوەکانیش دەبێتە خاڵێکی دیکە بۆ نزیک بوونەوە و یەکلا بوونەوە ئەو خەڵاتە لەگەڵ جامی جیهانی یانەکانیش
من باسی یەماڵ ناکەم بەڵام ئەگەر بمخەنە بژاردەوە لەنێوان یەماڵ و دێمبیڵێ من دێمبیڵێ هەڵدەبژێرم”.
ئەو قسانەی دێشامب وەکو وەڵامێکیش دەبینرێ بۆ لێدوانەکەی لامین یەماڵ،کە وتبووی”لە یاری نێوان فەڕەنسا و ئیسپانیا براوەی تۆپی ئاڵتوونی یەکلایی دەبێتەوە”
ئەم باس و هەواڵانەی نێوان هەردوولا چاوێکی زیاتری خستۆتە سەر یاری نێوان فەڕەنسا و ئیسپانیا،کە قەرارە سبەی شەو کاتژمێر 10:00یاریەکەیان بەڕێوەبچێت.
“سەرکار ڕێبوار”

