ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە یانەی ڕیال مەدرید بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داڤید ئالابای بەرگریکارەکەی داوە، چونکە ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەماوە.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئێستا ئالابا ئازادە گوێ لە ئۆفەرەکانی یانەکانی دیکە بگرێت، بەو پێیەی چیتر لە کێبڕکێدا نییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرەکی لە یانەی ڕیال مەدرید.
بەڵام ئالابا پابەندبوونی خۆی بە مانەوە لە یانەکە دەربڕی، تەنانەت ئەگەر ناچاریش بێت ڕۆڵی لاوەکی وەک یاریزانی یەدەگ قبوڵ بکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە بڕیارەکەی کۆتاییە.

