zagros news agency

ڕیبێری بە ستۆریەک لە ئینستاگرام وەڵامی ڕۆناڵدۆ دەداتەوە

 

داوی لێدوانەکانی ئەمڕۆی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پرتوگالی دەربارەی ئەو یاریزانەی شایەنی باڵۆندۆری ئەمساڵە،کە ڕۆناڵدۆ وتبووی ئەو یاریزانەی شایەنی باڵۆدۆرە دەبێت چامپیۆنزلیگی بردبێتەوە،کە ئەم قسەی ڕۆناڵدۆ کاردانەوەی خێرای بەدوای خۆیدا هێنا و ڕیبێری بە ستۆریەک وەڵامی ڕۆناڵدۆی دایەوە.

 

فڕانک ڕیبێری ئەستێرەی پێشووی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە ستۆری ئینستاگرام نووسیوویەتی”کەواتە دەبێت چامپیۆنزلیگ ببەیتەوە تاکو باڵۆندۆر بەدەست بێنیت؟”
ڕیبێری ئەمەی دانا بوو بە نیشانەی پرسیار و ئیمۆجیەکی پێکەنین،کە ئەمە وەکو وەڵامێکە بۆ ڕۆناڵدۆ.

 

هۆکاری ئەو وەڵامەی ڕیبێری لە ستۆری ئینستاگرام دەگەڕێتەوە بۆ بردنەوەی باڵۆندۆری ساڵی 2013 لەلایەن ڕۆناڵدۆوە،کە ڕبێری ئەو ساڵە چامپیۆنزلیگ و خول و جامی ئەڵمانیا و باشترین یاریزانی ئەوروپای بردەوە،بەڵام لەکۆتاییدا ڕۆناڵدۆ بووە براوەی خەڵاتی باڵۆندۆری 2013،کە ئێستا دوای 12 ساڵ لەو ڕووداوە ڕیبێری هێشتا خۆی وەک مەزڵومێک
دەبینێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پێدرێ پەیامێک بۆ هاندەرانی بارسا دەنێرێت

یاسین

بارسا هۆشداری دەداتە یامال

یاسین

لیڤەرپوول نیگەرانە سەبارەت بە دۆخی کۆناتێ

یاسین