سەرچاوەکانی هەواڵ ئەوەیان خستە بەر دیدی خەڵکە،کە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەڕێی بەدواداچوون و گەڕانەکانی بۆ پتەو کردنی پێکهاتەی تیپەکەی بەپێی ئەو پلانە ستراتیژیەی دایناوە هاتۆتە سەر ئەو باوەڕەی شوێنگرەوەی تیبۆ کۆرتوا بدۆزێتەوە و دەست بکات بە کارەکانی گواستنەوەی ئەو شوێنگرەوەیە.
لەڕێی (خۆرخێ مێندێش)ی بریکاری بەناوبانگی پرتوگالی،کە بریکاری کارەکانی زۆر یاریزانی گەورەیە،ڕیاڵ مەدرید (دیاگۆ کۆستا)ی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی پرتوگال و یانەی پۆرتۆی کردۆتە ئامانج،کە هەر چەند ڕیاڵ مەدرید ئێستا خاوەنی کۆرتوا و لۆنینە بەڵام کۆرتوا بەهۆی پێکانەکانیەوە ڕیاڵ مەدریدی قەلەق کردوە و لۆنینیش داهاتوو نادیارە و ڕوون نییە لە مێرێنگی دەمێنێتەوە یاخود دەڕوات.
کۆستا تەمەنی 25 ساڵە و لەو چەند ساڵەدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و بۆتە جێگای سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا،کە لە ماوەی ڕابردوودا ناوی بەچەند یانەیەکەوە دەبەسترایەوە بەڵام مێندێش دەیەوێت بیباتە ڕیاڵ مەدرید،کە هەتا ئێستا یانە ئیسپانیەکە نەچۆتە گفتوگۆی گواستنەوەی بەڵام ڕیاڵ مەدرید نزیکە لەوەی ئەو گۆڵپارێزە بگوازێتەوە.

