لە نوێترین هەواڵی گواستنەوەی هاوینەدا ڕۆنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی فابریزۆ ڕۆمانۆ بۆندێکی نوێی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕاگەیاند،کە ئەویش گواستنەوەی (جۆب بێلینگهام)ی ئینگلیزیە لە یانەی سەندەرلاندەوە.
ڕۆمانو زانیاری تەواوی لەسەر گرێبەستەکە بڵاو نەکردۆتەوە بەڵام بە گوێرەی سەرچاوەکان بڕی گواستنەوەی یاریزانەکە 22 ملیۆن پاوەندە،کە ماوەیەکی زۆرە دۆرتمۆند ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی هەبووە.
جۆب بێلینگهام برای جود بێلینگهامی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدە،کە جۆبیش یەکێکە لە لاوە بەهرەمەندەکانی ئێستا و تەمەنی 19 ساڵە و لە وەرزی ڕابردوودا لە کۆی 43 یاری لەگەڵ سەندەرلاند خاوەنی 4 گۆڵ و 3 ئەسیستە و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە یەکێک لە ئەستێرەکانی داهاتوو.

“سەرکار ڕێبوار”

