zagros news agency

ئینریکی شکست دەهێنێت

 

پاریس سانجێرمان نزیک بوو لە تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ فرانکۆ ماسترانتونۆ، ئەو یاریزانە لاوەی لویس ئێنریکی هەوڵی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی دەدا، بەڵام چوونەناوەوەی ناو ڕیال مەدرید بۆ ناو کێبڕکێکە شتەکانی پێچەوانە کردەوە.

ماسترانتونۆ کە خەونی بە پۆشینی درێسە سپییەکەیەوە دەبینێت، هەوڵەکانی ئینریکی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی قەناعەتی پێبکات لە پاریس بمێنێتەوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە خەونی یاریکردنە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ئینریکی هەوڵیدا ئاگاداری بکاتەوە لە سنوورداربوونی هەلی یاریکردن لە یانەی ڕیال مەدرید، بەڵام بیرۆکەکەی نەگۆڕی. پاریس سانجێرمان بە تێگەیشتن لەوەی هەلەکانی کەم بووە لەبەرامبەر پێداگری یانەکەدا، هەوڵیدا بەپەلە گرێبەستەکە بکات، بەڵام بێ سوود بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. جیرۆنا شکستی بە بەرشەلۆنە هێناو ریالی کردە پاڵەوان

یاسین

یاریزانێک لە ڕاهێنەرەکەی دەدات

یاسین

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 3

hakar herki