zagros news agency

نوێترین بڵاوکراوەی نرخی یاریزانانی لالیگا لە بۆرسەی گواستنەوەدا

بە گوێرەی بڵاو کراوەیەک،کە نرخی یاریزانانی لالیگای دیاری کردوە لە بۆرسەی جیهانی بۆ گواستنەوەی یاریزان،کۆمەڵێک شتی چاوەڕوان کراو و شتی چاوەڕوان نەکراو خرایە بەر دید و ئەوەی چاوەڕوان دەکرا بەرزی نرخی گواستنەوە لامین یەماڵی ئەستێرەکەی بارسا بوو،کە ئێستا نرخی یەماڵ 200 ملیۆن یۆرۆیە لە بۆرسەی جیهانیدا.

 

سەبارەت بە چاوەڕوان نەکراوەکە دابەزینی نرخی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و گەوهەرەکەی ڕیاڵ مەدریدە،کە ئێستا نرخی ڤینیسیۆس 170 ملیۆن یۆرۆیە و 30 ملیۆن یۆرۆ نرخی دابەزیوە لە بۆرسەکەدا،بەڵام کیلیان مباپێ نرخەکەی بەرز بۆتەوە بۆ 180 ملیۆن یۆرۆ.

 

ئەوەی شایەنی باسە نرخی جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدە،کە تاکە یاریزانە لەنێو دە پلەی پێشەوە بێت و لە ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا یاری نەکات،کە نرخی ئەو یاریزانە بە 100 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.

ڕیزبەندی گرانترین یاریزانەکانی لالیگا

1-لامین یەماڵ 200 ملیۆن یۆرۆ
2-کلیان مباپێ 180 ملیۆن یۆرۆ
3-جود بێلینگهام 180 ملیۆن یۆرۆ
4-ڤینیسۆس جۆنیۆر 170 ملیۆن یۆرۆ
5-پێدرێ 140 ملیۆن یۆرۆ
6-ڤاڵڤێردی 130 ملیۆن یۆرۆ
7-جولیان ئەڤارێز 100 ملیۆن یۆرۆ
8-ڕافینیا 90 ملیۆن یۆرۆ
9-ڕۆدریگۆ 90 ملیۆن یۆرۆ
10 کۆبارسی 80 ملیۆن یۆرۆ

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. بایرن شکستی ئارسناڵ هێناو خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین

ئایا ئەنچیلۆتی پێکانەکەی مباپێی قورستر کرد

یاسین

ئەگەری مانەوەی تۆماس مۆلەر لەگەل بایرن کەمە

یاسین