ئەندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەدوای ڕێگایەک دەگەڕێت بتوانێت مان یوو بەجێبێـڵـێت و لەگەڵ یانەیەکی تر بەردەوامی بە کاروانی یاری کردنی بدات.
بۆنانا بۆ ماوەی دوو وەرزە وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی شەیتانە سوورەکان یاری دەکات،بەڵام لە ئێستادا بەدوای گۆڵپارێزێکی تر دەگەڕێ،کە لەسەر قسەی ئامۆریمی ڕاهێنەرە و بێزارە لە هەندێک هەڵەی ئەو گۆڵپارێزە.
ئۆنانا لە ساڵی 2023 بە بڕی 64 ملیۆن دۆلار ڕووی کردە ئەو یانەیە،کە ئێستا لەکاتی جێهێشتنی شەیتانە سوورەکان لەلایەن ئۆناناوە ناوی “ئیمیلیانۆ مارتنێز”ی گۆڵپارێزی یانەی ئەستۆن ڤێلا دەهێنرێت و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە ئەو گرێبەستە ڕوو بدات.
“سەرکار ڕێبوار”

