لەم گواستنەوەی هاوینەدا بۆندی گەورە ئیمزا کراون و یەکلایی بوونەتەوە بەڵام ئەوەی تا ئێستا چاوەڕێ دەکرێ یەکلایی بێتەوە،کە یەکلا نەبۆتەوە ئەویش بۆندی(ڤیکتۆر گیۆکێرێس)ی ئەستێرەی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتوگالیە،کە ململانێی زۆری لەسەرە لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپا بەتایبەت یۆڤانتۆس و ئارسێناڵ.
بەپێی هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆریێر دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بێت یۆڤانتۆس ئێستا نزیکترین یانەیە لەو یاریزانە و یانەکە ئامادەیە پارەیەکی زیاتر بدات لە ئارسێناڵ لەپێناو بەدەستهێـنانی یاریزانەکە،کە ئەمەش وای کردوە ئارسێناڵ لە بۆند کردنە لەگەڵ ئەو یاریزانە هەنگاو بەرەو دواوە بنێت.
بۆندەکەی یۆڤی بۆ ڤیکتۆر بە بڕی 70 ملیۆنە،کە ئارسێناڵ ئامادەیە 60 ملیۆن بدات وە یۆڤانتۆس بڕی 8 ملیۆن یۆرۆی وەکو موچەی ساڵانەی یاریزانەکە دیاری کردوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە یاریزانەکە ڕوو دەکاتە خانمە پیرەکە،کە تەنها ڕاگەیاندنی کۆتایی ماوە.
“سەرکار ڕێبوار”

