zagros news agency

خافیێر تیباس هەڕەشە لە مۆندیالی یانەکان دەکات

ئەمساڵ بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا مۆندیالی یانەکان بە سیستەمێکی نوێ و بە بەشداری 32 یانە لە وڵاتی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت،کە لەگەڵ دەست پێکی مۆندیالەکە ڕەخنەی زۆر هەبوون هاو شان لەگەڵ بەگونجاو زانینی مۆندیالەکە.

 

بەڵام خافیێر تیباسی سەرۆکی فیدراسۆنی ئیسپانی لە نوێترین لێدوانیدا دژایەتی خۆی بۆ مۆندیالەکە ڕاگەیاند و ڕەخنەی زۆری ئاڕاستەی مۆندیالەکە کرد،کە تیباس دەڵی”فیفا ناتوانێت ئەو مۆندیالە بەرەو پێش ببات و تاکە ڕێگاش هەڵوەشاندنەوەی پاڵەوانەتیەکەیە،چونکە پارە کاتێک تێکەڵ بە وەرزش دەکرێ هیچ بەهایەک نامێنت بۆ وەرزش”.

 

تیباس لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی”من کەمێک سەیری یاری چێڵسی و لۆس ئەنجلۆسم کرد،کە هیچ گرنگ نەدەهاتە بەر چاو و لە یاریەکی دۆستانە دەچوو”
ئەو قسانەی تیباس کاردانەوەی خێرای لێکەوتەوە و ڕەنگە ببێتە دەستپێکێکی گەورە بۆ جوڵاندی دەنگی ناڕەزایی دژی ئەو مۆندیالە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان

سەڵاح

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

ئەمریکا: ڤیزا و شوێنی نیشتەجێبوونی لایەنگرانی حەماس هەڵدەوەشێنێتەوە

سەڵاح