zagros news agency

بڕوانامە بەخشرا بە قوتابیانی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری

بنکەی نەهێشتنی نە خوێندەواری لە زانکۆی جیهان، لە رێوڕسمێکدا بڕوانامەی بە قوتابیانی دەرچووی خولی خوێندنى 2024 – 2025 بەخشی.

رێوڕسمێکە ئێوارەى رۆژی دووشەممە، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەند و ژمارەیەکى تر لە مامۆستایان بەڕێوەچوو.

ئەو قوتابیانەی کە لەو خولەکەدا بەشداربوونە لە ماوەی تەمەنیان لە خوێندن دابڕاون، یان هەر نەیان توانیوە بخوێنن، بێ بەرامبەر لە هەردوو رەگەز لە لایەن مامۆستای پسپۆر لەسەر پڕۆگرامی تایبەت بە نەخوێندەواری، وانەکانیان بۆ گوتراوەتەوە، كە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە دابین كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

پرۆژەی دۆكیومێنتكردنی مێژووی هەڵەبجە، راگەیەنرا

ART

پیشانگایەكی کاری دەستی لە هەولێر كرایەوە

ART